ئەپێک بۆ کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا
مۆڵەت تەنها پەڕەیەک نییە، بەرپرسیارییەتییە
فێربوونی شۆفێری تەنها لەبەرکردنی وەڵام نییە، تێگەیشتنە لە یاساکانی هاتووچۆ. ئەپی مۆڵەتی شۆفێری یارمەتیت دەدات بە زمانی سادەی کوردی و بە تێگەیشتنێکی قووڵ، بە متمانەوە ئامادەی تاقیکردنەوەی تیۆری ببیت.
فەلسەفەی ئەپەکە
هۆکار و یاسای پشت هەر پرسیارێک، نەک تەنها وەڵامی ڕاست
پرسیارەکان چیتر بە ناڕوونی نامێننەوە. هەر وەڵامێک بە هۆکار و یاساکەیەوە بە زمانی شیرینی کوردی ڕوون دەکرێتەوە، تاکو بە تێگەیشتنێکی تەواوەوە و بە متمانەبەخۆیەکەوە بچیتە تاقیکردنەوەکە.
تایبەتمەندییەکان
چی جیاوازمان دەکاتەوە
-
ڕوونکردنەوەی قووڵ
تەنها دەستنیشانکردنی وەڵامی ڕاست نییە، هۆکار و یاسای پشتی هەر پرسیارێک بە ڕوونی شیکار دەکرێت.
-
زمانی سادەی کوردی
بەکارهێنانی ئەزموونی وەرگێڕان بۆ گەیاندنی چەمکە ئاڵۆزەکانی یاسای هاتووچۆی ئەڵمانی بە زمانێکی ئاسان.
-
چارەسەری کێشە باوەکان
تەرکیزکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە بۆ ڕەوەندی کوردی زۆرجار ئاڵۆزن و تێگەیشتنیان زەحمەتە.
-
ئامادەکاریی سەرکەوتوو
هاوکاریت دەکات بێ ترس و بە تێگەیشتنێکی تەواوەوە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی تیۆری ببیتەوە.
دەربارەی دروستکەر
سیف اللە عبدالرزاق خورشید
ئەم ئەپە لەلایەن سیف اللە عبدالرزاق خورشیدەوە پەرەی پێدراوە، کەسێک بە ساڵانێکی زۆر ئەزموونی ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا.